میلان و ڕۆما ڕكابەری لەسەر چیێزا دەكەن

میلان و ڕۆما ڕكابەری لەسەر چیێزا دەكەن

وێنەی چیێزای یاریزانی یوڤی

25 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی میلانی ئیتاڵی ڕكابەری یانەكان دەكات لەسەر بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانی یانەی یۆڤێنتۆس چیێزا، هەوڵدەدات لە هاوینی داهاتوو بۆ ریزەكانی بیگوازێتەوە.


وێنە گەورەكە: چیێزای یاریزانی یانەی یۆڤی، گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی خانمەپیرەكە لە هاونی 2024-2025 كۆتایی دێت، بەڵام یانەكان دەیانەوێت لەم گواستنەوەی هاوینەدا دەرفەت وەربگرن و ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانیان پەلكێش بكەن.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: پێگەی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە، كە چیێزا بەهۆی ئاستەبەرزی لەم وەرزەی سێریا ئەی وایكردووە بەشێكی زۆر لە یانەكانی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی بدەن، ئێستاش یانەكانی میلان و رۆما ڕكابەری بەهێز لەسەر بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە دەكەن. 


باكگراوند: چیێزا لەم وەرزەدا لە یارییەكانی خولی ئیتاڵی لە كۆی 33 یاریی خاوەنی 8 گۆڵ و 3 ئاسیستە.