هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مان سیتی هەوڵی درێژكردنەوەی گرێبەستی گواردیۆلا دەدات
شەیری بکە لە:

وێنەی گواردیۆلا
ئاڤا سپۆرت
یانەی مان سیتی ئینگلیزی چارەنووسی پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری تیپەكە یەكلادەكنەوە و پلانێكی نوێ بۆ مانەوەی ئەم ڕاهێنەرە دادەڕێژن، كە لەوەتەی 2016 پەیوەندی بەو یانەیەوە كردووە.
ئەوەی لە باریەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی دەیلی مێلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە یانەی مان سیتی بە نیازن بە گرێبەستێكی تازە و درێژخایەن ماوەی مانەوەی كوڕە ئیسپانییەكە وەك ڕاهێنەری مان سیتی درێژبكەنەوە، كە لە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كارگێڕی مان سیتی ڕێز لە بڕیاری رۆیشتن یا مانەوەی گواردیۆلا دەگرن، بەڵام هەوڵی مانەوەشی لەگەڵ دەدەن، تا بۆ كاتێكی زۆرتر لە یاریگەی ئیتیحاد ڕاهێنەربێت.
باكگراوند: گواردیۆلای تەمەن 53 ساڵان توانی بۆ چوارەم جار لەسەر یەك نازناوی پرێمەرلیگ بۆ یانەكە بباتەوە، كە پێشووتر هیچ تیپێك ئەو كارەی پێنەكراوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.