هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانەی بەرشەلۆنە چاڤی دوورخستەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی راهێنەر چاڤی
ئاڤا سپۆرت
یانەی بەرشەرلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی ئێكس، دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێزی لە راهێنەڕایەتی تیپەكە ڕاگەیاند.
وێنە گەورەكە: بەرشەلۆنە لە ڕاگەیاندراوەكە سووپاسی چاڤی دەكات، كە وەك یاریزان و راهێنەر چەندان دەستكەوتی گەورەی پێشكەشی ئەو یانەیە كردووە، یانە كەتەلۆنییەكە ئاماژەیان بەوەشكردووە، كە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەستەیەكی نوێ بۆ ڕاهێنەرایەتی كردنی یانەكە دەستنیشاندەكەن.
زانیاریی زیاتر: ئەم دوورخستنەوەی چاڤی لە كاتێدایە بەر لە چەند هەفتەیەك لاپۆرتا چاڤی لە ڕۆیشتن لە یانەكە پەشیمانكردەوە و مانەوەی ئەو راهێنەری وەك دەستكەوت ناساند، بەڵام دواتر لاپۆرتای سەرۆكی یانە هەر خۆی دووریخستەوە.
ئەوەی لە باریەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، كە هانزێ فلیكس ڕاهێنەری داهاتووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییە و رۆژی دووشەممە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.