هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەورۆز میوانداریی نەفتی میسان دەكات
شەیری بکە لە:

پێكهاتەی یانەی نەورۆز
ئاڤا سپۆرت
یانەی نەورۆز لە گەڕی 31 خولی ئەستێرەكانی عێراق، سبەی یەكشەممە، لە یاریگەی سلێمانی كاتژمێر(4:00) ڕووبەڕووی نەفتی میسان دەبێتەوە، نەورۆز دەیەوێت تۆڵەی شكستەكەی گەڕی رابردووی بكاتەوە.
وێنە گەورەكە: یانەی نەورۆز بە ڕاهێنەرایەتی نزار مەحروس، گەڕی ڕابردوو لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان بە حدود دۆڕان، ئەم یارییە بە دەرفەت دەزانن تا دۆڕانەكەی گەڕی ڕابردوو لەبیر هاندەرانی یانەكە ببەنەوە و هەنگاوێكیش لە ڕیزبەندی پێشەوە نزیك ببنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كێشەی نەورۆز بۆ ئەو یارییانەی ماویەتی پێكانی ئەحمەد رەحیمی گۆڵپارێزیەتی، چەند رۆژی ڕابردوو لە وڵاتی لوبنان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، ئێستا گرفتی سەرەكی تیپە سوور پۆشەكانی سلێمانییە.
باكگراوند: نەورۆز دوای ئەنجامدانی 30 یاریی خاوەنی 44 خاڵە و لە خانەی حەوتەمی ریزبەندییەكە دێت، نەفتی میسان كە ركابەری ئەم یارییەی نەورۆزە، خاوەنی 38 خاڵە و لە خانەی دەیەمی ڕیزبەندییەكە دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.