ناچۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت

ناچۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت

وێنەی یاریزان ناچۆ

23 ئایار
جیهان


ئاڤا سپۆرت


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ بەرگریكاری ئیسپانی ناچۆ گەیشتووەتە رێككەوتن، تا گرێبسەتی یاریزانەكە بۆ وەرزێكی دیكە لەگەڵ یانەی شاهانە درێژبكاتەوە، لە هاوینی 2025 كۆتایی بێت.


وێنە گەورەكە: یانەی مێرێنگێ هەوڵی بەهێزكردنی ریزەكانی تیپەكی دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریزانێكی تازە دەگوازێتەوە ریزەكانی و گرێبەستی بەشێك لە یاریزانەكانی نوێدەكاتەوە.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: رۆژنامەی ماركا بڵاویكردووتەوە، ریاڵ مەدرید لەگەڵ ناچۆی بەرگریكاری ئێستا تیپەكەی گەیشتووەتە رێككەوتن و وەرزی داهاتووی 2025 ئەم یاریانە لە ریزەكانی یانە شاهانەكە یاریدەكات، یاریزانەكەش لە بڕیاری رۆیشتنی لە یانەكە پەشمیانبووەتەوە، كە پێشووتر بڕیاریی رۆیشتنی دابوو.


باكگراوند: لەسەرتای ئەم وەرزەی یارییەكانی ریاڵ مەدرید ناچۆ بەشداریی 43 یاریی كردووە، كە 31 لە یارییانە بە شێوەی سەرەكی یاریی كردووە.