بایەر میونشن نزیكە راهێنەری نوێ دیاریی بكات

بایەر میونشن نزیكە راهێنەری نوێ دیاریی بكات

یاریزانانی بایەر میونشن

23 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت 

 یانەی بایەرمیونشن نزیكە شوێنگرەوەی تۆماس تۆخێل بۆ وەرزی 2024-2025 بدۆزێتەوە، گفتوگۆكانی دەستنیشانكردنی راهێنەرەكە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی.


وێنە گەورەكە: یانە ئەڵمانییەكە بەهۆی ئەنجام و ئاست خراپی تیپەكەیان لەم وەرزەی 2023-2024 تۆماس تۆخێلیان لە راهێنەرایەتی تیەپكە دوورخستەوە، ئێستاش بەدوای راهێنەرێكەوەن تا بۆ قۆناغی داهاتووی یانەكە مەشقی ئەو یانەیە بداتەوە و جارێكیتر بەهێزەوە بگەرینەوە نێو ركابەرییەكانی خولی ئەڵمانی و چامپیۆنزلیگ.


ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە، كە یانە باڤارییەكە لەگەڵ راهێنەر ڤیسێنت كۆمپانی بەشێوەی زارەكی گەیشتوونەتە رێككەوتن، تا لە قۆناغی داهاتوو ئەركی راهینەرایەتی یانەكە وەربگرێت، دواتر تا 2028 بۆی درێژ بكرێتەوە.


زانیاریی زیاتر: رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوولا لەسەر هەموو شتێك رێككەوتوونە تەنها ماوە یانەی بایەر میونشن لەگەڵ یانەی بێرنلی بگەنە رێككەوتن و راهێنەرەكە بە فەرمی بناسێنرێت.