ئەتەڵەنتا بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ

ئەتەڵەنتا بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ

وێنەی یاریزانانی ئەتەڵەنتا

23 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی ئەتەڵەنتا  توانی لە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگدا بە پێچەوانەی هەموو بۆچوونەكان بە ئەنجامێكی گەورە لە یانەی لڤەركوزن بباتەوە و بۆ یەكەمجار نازناوی یۆرۆپالیگ بۆ ساڵی 2024 بەرزبكاتەوە.


وێنە گەورەكە: یانە ئیتاڵییەكە بەخێرایی هاتە نێو كەش و هەوای یارییەكە و هەر زوو گورزی خۆی وەشاند، لە خولەكی 12 گۆڵی یەكەمیان لە رێگەی یاریزان لوكمانەوە لە بەرامبەر لیڤەركوزن تۆماركرد، هەمووان چاوەڕێی كاردانەوەی یاریزانانی لیڤەركوزن بوون، بەڵام هێرشبەری ئەتەڵەنتا لوكمان گەڕایەوە لە خولەكی 28 گۆڵی دووەمی بۆ تیپە ئیتاڵییەكە تۆماركرد.


لە لایەكی دیكەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا هاندەرانی لیڤەركوزن چاوەڕێی وەڵامی تیپەكەیان بوون، كە ئەم وەرزە زۆربەی ئەنجامە باشەكانیان لە نیوەی دووەمی یارییەكەكان بووە، بەڵام لوكمان دەرفەتی گەڕانەوەی بە ئەڵۆنسۆ و یاریزانەكان نەدا و لە خولەكەی  75  گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆماركرد.


باكگراوند:  یانە ئیتاڵییەكە نازناوەكەی لە چنگی ئەڵمانییەكان هێنایە دەرەوە و یەكەم دۆڕانیشیان دوای 51 یاریی تووشی ئەلۆنسۆ و لیڤەركوزن كرد.