هەڵبژاردەکان بۆتۆ
گواردیۆلا بە باشترین ڕاهێنەری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا
شەیری بکە لە:

پێپ گواردیۆلا لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری ساڵ
ئاڤا سپۆرت
پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری مانچستەر سیتی بە باشترین ڕاهێنەری ساڵی پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا، ئەوەش دوای ئەوەی ڕاهێنەرەکە لە سەرەتای هەفتەدا توانی بۆ چوارەم وەرزی لەسەریەک نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبێنێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا، یانەکەی گواردیۆلا لە کۆی 38 یاریدا، توانی 28 بردنەوە و حەوت یەکسانبوون و سێ شکست تۆماربکات، یانەکە 91 خاڵی کۆکردەوە و توانیشی 96 گۆڵ تۆماربکات.
زانیاریی زیاتر: بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری ئەمساڵی پرێمەرلیگ، گواردیۆلا کۆی گشتی خەڵاتە تاکە کەسییەکانی کاروانی وەرزی خۆی وەک ڕاهێنەر، گەیاندە 36 خەڵات.
ژمارەکان وا دەڵێن: گواردیۆلا لە ساڵی 2008ەوە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا ڕاهێنەرایەتی سێ یانەی کردووە، کە ئەوانیش بەرشەلۆنە، بایرن میونشن و مانچستەر سیتین، هەروەها توانیویەتی 38 نازناو وەک ڕاهێنەر بەدەستبێنێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.