ڕانێری وازی لە ڕاهێنەرایەتی کالیاری هێنا

ڕانێری وازی لە ڕاهێنەرایەتی کالیاری هێنا

کلاودیۆ ڕانێری لە کاتی ماڵئاوایی کردن لە هاندەرانی کالیاری

22 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

کلاودیۆ ڕانێری، ڕاهێنەری یانەی کالیاری ئیتاڵی، بڕاریدا واز لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە بهێنێت و ماڵئاوایی لە یانەی کالیاری کرد. 

 

وێنە گەورەکە: ڕانێری تەمەن 72 ساڵ، داوای لە کارگێڕی یانەی کالیاری کردبوو کە ڕەزامەندی لەسەر وازهێنانی ڕاهێنەرەکە بدەن، دواتریش کارگێڕی یانەکە ڕازی بوو و ڕانێریش ماڵئاوایی خۆیی لە یاریزانان و ستافی یانەکە کرد. 

 

زانیاریی زیاتر: کلاودیۆ پێشتر لە ساڵی 1988 ڕاهێنەرایەتی یانەی کالیاری کردبوو، سەرەڕای ئەوەی لە گرێبەستەکەیدا ساڵێکی مابوو، بەڵام بە تێگەیشتنی هەردوولا کۆتایی بە گرێبستەکە هات، ئێستاش میدیاکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن کە یانەی کالیاری دوایین وێستگەی ڕاهێنەرایەتی ڕانێری، چونکە ڕاهێنەرەکە نیازی خانەنشینبوونی هەیە و چیدیکە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هیچ یانەیەک لە ئەستۆ ناگرێت. 

 

باکگراوند: لە ساڵی 1986ەوە ڕانێری دەستی کردووە بە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی و تاوەکو ئێستا ڕاهێنەرایەتی 20 یانەی لەئەستۆ گرتووە و توانیویەتی 10 نازناو بەدەستبێنێت، کە گرنگترینیان لەگەڵ یانەی لێستەر سیتی بوو لە ساڵی 2016، کە توانی جیهان شۆک بکات و نازناوی پرێمەرلیگ بۆ لێستەر سیتی بەدەستبێنێت. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید