هەڵبژاردەکان بۆتۆ
لیڤەرکوزن و ئاتالانتا لە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ ڕووبەڕوو دەبنەوە
شەیری بکە لە:

جامی یۆرۆپالیگ لە نێو یاریگای ئاڤیڤا
ئاڤا سپۆرت
ئەمشەو کاتژمێر 10:00 لە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ، یانەکانی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی و ئاتالانتای ئیتاڵی ڕووبەڕوو دەبنەوە و یارییەکەش لە نێو یاریگای ئاڤیڤا لە دەبڵنی پایتەختی ئێرلەندا بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: بایەر لیڤەرکوزن توانی بە سەرکەوتوویی و بەبێ هیچ شکتێک نازناوی بۆندسلیگا بەدەستبێنێت، ئێستاش چانسی ئەوەی لەپێشە بەبێ شکست یۆرۆپالیگ بەدەستبێنێت، کە دوایین جار ئەم نازناوەی بەدەستهێنابێت، ساڵی 1984 بوو.
لە لایەکی دیکەوە: یانەی ئاتالانتا یەکەمجارە دەگات بە یارییەکی کۆتایی ئەوروپی و چانسی ئەوەی هەیە لە یەکەم هەوڵدا یەکەم نازناوی ئەوروپی بەدەستبێنێت، هەروەها یانەکەی شاری بێرگامۆ چانسی ئەوەی هەیە زنجیرە بردنەوەکانی لیڤەرکوزن تێکبشکێنێت، کە 51 یارییە دووچاری هیچ شکستێک نەبووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بایەر لیڤەرکوزن سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر کردووە و ئاتالانتاش تەنیا پێویستی بە یەک خاڵی دیکەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بکات، هاوکات براوەی یارییەکەی ئەمشەو بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و دۆڕاویش تەنیا چوار ملیۆن یۆرۆی بەردەکەوێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.