مێسی بەشداری ئۆلێمپیاد ناکات

مێسی بەشداری ئۆلێمپیاد ناکات

لیۆنێل مێسی لە ئۆلێمپیادی 2008

21 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لە هاوینی ئەمساڵدا تەنیا بەشداری لە کۆپا ئەمریکا دەکات و یاریزانەکە بڕیاری داوە بەشداری ئۆلێمپیادی پاریس نەکات. 

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: مێسی نیازی بەشداری ئۆلێمپیادی پاریسی نییە و یاریزانەکە تەنیا بیری لای کۆپا ئەمریکایە، ئۆلێمپیادی پاریس لە 26ی تەمووزی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، بەڵام کۆپا ئەمریکا لە ڕۆژی 14 تەمووز کۆتایی دێت و ئەوەش وا دەکات بەشداری میسی لە ئۆلێمپیادا کارێکی سەخت بێت. 

 

زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردە بەشدار بووەکانی ئۆلێمپیاد، دەبێت یاریزانانی خوار تەمەن 23 ساڵ بانگێشت بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مافی ئەوەیان هەیە کە سێ یاریزانی سەروو تەمەن 23 ساڵ بانگێشت بکەن. 

 

باکگراوند: لیۆ مێسی پێشتر لە ساڵی 2008 توانی مەدالیای ئاڵتوونی لە ئۆلێمپیادی پەکین بەدەستبێنێت، ڕۆژنامەکانی ئەرجەنتین ئاماژەیان بەوە کردووە، کە خەونی مێسییە جارێکی دیکە بەشداری لە ئۆلێمپیاد بکاتەوە، بەڵام یاریزانەکە کۆپا ئەمریکای پێ گرنگترە و تەنیا لەو پاڵەوانییەتییەدا بەشدار دەبێت. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید