دیبالا بانگێشت نەکراوە

دیبالا بانگێشت نەکراوە

پاولۆ دیبالا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

21 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناوی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ دوو یارییە دۆستانەکەی ڕاگەیاند و تیایدا پاولۆ دیبالا لە پێکهاتەکەدا دوور خراوەتەوە و ناوی نەهاتووە. 

 

وێنە گەورەکە: پێش دەستپێکی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئیکوادۆر و گواتێمالا ئەنجامدەدات، کە ئەو یارییانەش لە ڕۆژەکانی 9 و 14ی حوزەیران ئەنجامدەدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکاندا، ناوی پاولۆ دیبالا نەهاتووە و لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەر ئەستێرەکەی یانەی ڕۆمای بانگێشتنەکردووە، ئەوەش لە نێو میدیا جیهانییەکاندا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕۆژنامەکانی ئەرجەنتین پێیان وایە کە سکالۆنی هەمان ئەو یاریزانانە بۆ کۆپا ئەمریکا بانگێشت دەکاتەوە، کە بۆ دوو یارییە دۆستانەکە بانگێشتی کردوون. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید