هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆك میوانداریی زه‌ورا ده‌كات
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی یاریزانانی دهۆك
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات، چوارشه‌ممه له گه‌ڕی 30 یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق، كاتژمێر(8:15) یارییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
وێنه گه‌وره‌كه: دهۆك به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌م یارییه كردووه، گه‌ڕی رابردووش دوای 7 یاریی له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌جه‌ف به گۆڵێكی بێوه‌ڵام تووشی دۆڕان هاتن، ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه له یانه‌ی زه‌ورا له نێو هانده‌ران و یاریگه‌ی خۆیان هه‌نگاوێك بۆ نزیك بوونه‌وه له ئامانجه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌یان بهاوێژن، كه مه‌به‌ستیانه له چوار تیپه‌كه‌ی پێشه‌وه‌بن.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: یانه‌ی دهۆك خاوه‌ن كۆمه‌ڵێ یاریزانی به‌توانایه، تاكه تیپه له نێو یانه كوردستانییه‌كانی خوله‌كه خاوه‌ن یه‌ده‌گی باشی یاریزانانه له پێكهاته‌كه‌ی، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی باشیان لێ ده‌كرێت.
زانیاریی زیاتر: دهۆك دوای تێپه‌ڕبوونی 29 گه‌ڕ خاوه‌نی 44 خاڵه و له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، ته‌نها 27 گۆڵیان تۆماركردووه، گه‌ڕی داهاتووش له یاریگه‌ی خۆی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه ده‌بێته‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.