چالاكییه‌كانی وه‌رزشی ئێران ڕاگیران

چالاكییه‌كانی وه‌رزشی ئێران ڕاگیران

هه‌ڵبژارده‌ی ئێران

20 ئایار
جیهان


ئاڤا سپۆرت


ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆمار ی ئێران، دوابەدوای گیانلەدەستدانی  له‌گه‌ڵ حەوت کەسی دیکە، بەفەرمی چالاکییە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە رادەگیرێن، لەنێویاندا خولی تۆپی پێی نایابی ئەو وڵاتە.
ئه‌وه‌ی له‌باریه‌وه‌ ده‌گوترێت: مەنسوور قەنبەرزادە جێگری سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران رایگەیاند، یارییەکانی گەڕی 28 ی خولی تۆپی پێی ئێران کە بڕیاربوو یارییەکانی ئه‌مڕۆ سێشەممە بەڕێوەبچێت بەهۆی ئەم رووداوە دواخرا.

 ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیزانیت: وەزارەتی وەرزشی ئەو وڵاتەش بڕیاریدا چالاکییە وەرزشییەکانی ئێران بەهۆی رووداوی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە رابگرێت.


زانیاریی زیاتر: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19-05-2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە.