هەڵبژاردەکان بۆتۆ
چیڕۆكی كلۆپ و لیڤه‌رپول كۆتاییهات
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی كلۆپ
ئاڤا سپۆرت
یۆرگن كلۆپ دوای ئه‌نجامدانی دوایین یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لێڤه‌رپول له پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی، ماڵئاوایی له یانه‌كه و هانده‌رانی كرد، دوایین یاریی كلۆپ له دژی وۆلڤه‌رهامبتۆن بوو، یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامی (2-0) لێ برده‌وه.
چیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه: پێشووتر كلۆپ رایگه‌یاندبوو له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه جێدێڵێت، كه ماوه‌ی 9 ساڵ سه‌رپه‌رشتی مه‌شقه‌كانی ئه‌م تیپه‌ی كردووه، پیاوه ئه‌ڵمانییه‌كه له نێو گریان و چه‌پڵه‌ڕێزانی هانده‌ران و یاریزانانی یانه‌كه‌ی به پۆشینی درێسێك له ره‌نگی تیپه‌كه‌ی دوایین ساته‌كانی له یاریگه‌ی ئانفێلد به‌ڕێكرد.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: له‌گه‌ڵ ماڵئاواییه‌كه‌ی كلۆپ چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ش یانه‌كه جێ‌دێڵن و رێزلێنانیان بۆ سازكرا، له‌وانه ماتیاب و ئه‌لكانتارا، دواتر كلۆپ دوایین قسه‌كانی خۆی ئاراسته‌ی یانه‌كه‌ی كرد و پێگوتن ئه‌وه سه‌ره‌تاییه نه‌ك كۆتایی، به‌دڵنیاییه‌وه ئێوه له بیرناكه‌م و خۆشمده‌وێن و من به‌شێكم له ئێوه.
باكگراوند: كلۆپله 2015ـه‌وه راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ده‌كات، دوای 30 ساڵ توانی نازناوی پرێمه‌رلیگ بۆ یانه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، نازناوێكی چامپیۆنزلیگیشی بۆ بباته‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.