هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئه‌نچڵۆتی گومانی له تواناكانی میلیتاو هه‌یه
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی میلیتاو
ئاڤا سپۆرت
كارلۆ ئه‌نچڵۆتی، راهێنه‌ری ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی گه‌یشتووته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له یاریی كۆتاییدا به‌رامبه‌ر برۆسیادۆرتمۆند یاریی به میلیتاو نه‌كات و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشت به تواناكانی نه‌به‌ستێت.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌گوترێت: رۆژنامه‌ی ئاس بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه میلیتاو به‌هۆی خراپی ده‌ركه‌وتنی له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاریال، گومانی لای ئه‌نچڵۆتی دروستكردووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌داسه‌د بۆ یارییه‌كه‌ی دۆرتمۆند ئاماده‌بێت، ئه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌نچڵۆتی دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و یاریزانه‌بوو، كه له یارییه‌كه‌ی ڤیاریال به (4-4) گۆڵ یه‌كسانبوون.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، كه له كۆی ئه‌و 4 گۆڵه‌ی ریاڵ مه‌درید لێی تۆماركرا، 3 گۆڵیان به‌شێویه‌كی ته‌واو له ئه‌ستۆی میلیتاوبووه.
باكگراوند: رۆژی 1-حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا ڕووبه‌ڕووی بڕۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.