هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سێلڤا نامه‌یه‌كی ئاگرین ئاراسته‌ی یاریزانانی چێڵسی ده‌كات
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی سێلڤا
ئاڤا سپۆرت
تیاگۆ سێلڤای به‌رازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی، به‌ر له دوایین یارییان له دژی بۆرنمۆس، نامه‌یه‌كی تووند و ئاگرین ئاراسته‌ی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی ده‌كات، كه ئه‌مه دوایین یاریی خۆشیه‌تی له یانه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات.
ئه‌وه‌ی له باریه‌وه ده‌گوترێت: سێلڤا له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی سكای سپۆرت ریاگه‌یاند، هه‌ست به پۆشین و گه‌وره‌ی درێسی یانه‌ی چێڵسی ده‌كه‌م، ئه‌م وه‌رزه‌ی پێیداڕۆیشتین ئه‌نجامه‌كانی به‌هیچ جۆرێك شایسته به ناوی یانه‌كه‌مانه‌وه نه‌بوو، بۆیه پێویسته بۆ وه‌رزی داهاتوو به گڕووتین و به‌هێزییه‌كی زۆره‌وه ده‌ربكه‌وینه‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: تیاگۆ داوا له یاریزانه‌كانی هاوشانی ده‌كات، له گه‌وره‌ی تیپه‌كه بگه‌ن، پێوسته ده‌ستبه‌رداری له‌خۆبای بوون و خۆ به‌گه‌وره‌زانین ببنن، تا له قۆناغه‌كانی داهاتوو ئه‌نجامه‌كانیان باشتربێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه نه‌كه‌ن دۆخه‌كه به ئاسانی باشتر نابێت.
زانیاریی زیاتر: چێڵسی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ به كۆكردنه‌وه‌ی 60 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، ئه‌مه له كاتێكدایه پاره‌یه‌كی زۆری له كڕینی یاریزانادا خه‌رج كردوووه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.