هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یۆرگن كڵۆپ ماڵئاوایی له لیڤه‌رپول ده‌كات
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی كڵۆپ
ئاڤا سپۆرت
یۆرگن كڵۆپی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ دوایین راهێنه‌رایه‌تی خۆی له پرێمه‌رلیگ ئه‌نجامده‌دات و ماڵئاوایی له یانه‌كه‌ی ده‌كات.
وێنه گه‌وره‌كه: كلۆپ له ساڵی 2015 به گرێبه‌ستێك په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیڤه‌رپوله‌وه كرد، له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌یان نازناو ده‌ستكه‌وتی مێژووی بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له ماوه‌ی ڕابردوو كلۆپ به‌شێویه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌واڵی رۆیشتنی له‌كۆتایی وه‌رز له یانه‌كه راگه‌یاند.
چیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه: له كۆتاییدا ساتی ماڵئاوایی و دابڕانی كڵۆپ له لیڤه‌رپوول ڕووده‌دات، دوای به‌سه‌ربردنی خۆشترین رۆژه‌كانی پڕ ده‌سكه‌وت و ئه‌نجامی مێژووی له‌گه‌ڵ سوورپۆشه‌كانی لیڤه‌رپول گه‌یشته خاڵی كۆتایی، به‌ڵام مێژووێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ نازناوی له دوای خۆیدا بۆ هانده‌رانی ئه‌و تیپه جێهێشت و كاروانی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ریدز كۆتایی هات.
زانیاریی زیاتر: راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه له ماوه‌ی 9 ساڵی كاركردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه چه‌ند ین ده‌ستكه‌وتی مێژووی بۆیانه‌كه برده‌وه، ئه‌و توانی دوای 20 نازناوی پرێمه‌رلیگ بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپول له وه‌رزی 2019-2020 بباته‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.