هەڵبژاردەکان بۆتۆ
كلێنكسێكی مێسی به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی فرۆشرا
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی مێسی
ئاڤا سپۆرت
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه، له‌سه‌ر كلێنكسێك تۆماركرا له دوای زیاتر له 24 ساڵ كلێنكسه‌كه له‌لایه‌ن خانه‌ی بۆنهامزی به‌ریتانی له زیادكردنێكی ئاشكرا بۆ فرۆشتن دانرا، دواتربە پارەیەكی خەیاڵی فرۆشرا.
وێنه گه‌وره‌كه: كلێنكسه‌كه له‌لایه‌ن هۆراسیۆ جیاجولی به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی ئه‌وكاتی مێسی پارێزراو بوو، نرخەكەی له 379 هه‌زار دۆلار ده‌ستی پێ كرد له زیادكردنه‌كه‌ش نرخی كلێنكسه‌كه به‌رزبوویه‌وه به 965 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
زانیاریی زیاتر: لایه‌نی كڕیاری كلێنكسه‌كه‌ی مێسی دیار نییه، به‌ڵام به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه ده‌درێت به خانه‌ی بۆنهامز، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نداره‌كانی.
باكگراوند: لیۆنێل مێسی ته‌مه‌نی 13 ساڵ بوو، كه په‌یوه‌ندی به به‌رشلۆنه‌وه كرد، له ساڵی 2004 بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رخرا، دواتر 17 وه‌رز درێسی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ی پۆشی.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.