هەڵبژاردەکان بۆتۆ
كریستیانۆ ڕۆناڵۆ ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به درێسی یانه‌ی نه‌سڕ
ئاڤا سپۆرت
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێری یانه‌ی نه‌سڕی سعودی توانی له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی هیلال ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی پێوانه‌ی به ناوی خۆی تۆماربكات.
وێنه گه‌وره‌كه: له گه‌ڕی 32ـی خولی رۆشنی سعودی یانه‌ی نه‌سڕ له دژی یانه‌ی هیلالی ركابه‌ری یاریكرد، نه‌سڕ توانی له خوله‌كی یه‌كه‌می یارییه‌كه گۆڵێك له رێگه‌ی یاریزان ئۆتاڤیۆ له دژی هیلال تۆماربكات، كه به ئاسیستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: كریستیانۆ به‌م ئاسیسته‌ی شه‌وی ڕابردووی كۆی به‌شداریكردنی له گۆڵ ئاسیسیت گه‌یانده 44، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه، بۆ یاریزانیك له یه‌ك وه‌رزدا له خولی سعودی بتوانێت به‌و ژماره‌یه هاوبه‌شی گۆڵ تۆماركردن بكات.
زانیاریی زیاتر: یانه‌ی نه‌سر به كۆكردنه‌وه‌ی 77 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خولی سعودی دێت، 25 یاریی بردووه‌ته‌وه و له دوو یارییدا یه‌كسانبوونه و 4 یارییشیان دۆڕاندووه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.