هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئه‌لێگری له راهینه‌رایه‌تی یۆڤانتۆس دوورخرایه‌وه
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی راهێنه‌ری یۆڤانتۆس
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی یۆڤانتۆس چه‌ند كاتژمێرێك دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی ئیتاڵیا، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی ماسیملیانۆ ئالێگری ده‌ر‌كرد.
وێنه گه‌وره‌كه: یۆڤانتۆس له یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیا به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له ئه‌ته‌ڵه‌نتای ركابه‌ری برده‌وه، كه له یاریگه‌ی ئۆلۆمپیكۆ ڕووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌باریه‌وه ده‌گوترێت: پێگه‌ی سكای سپۆرتس رایگه‌یاندووه، كارگێڕی یۆڤانتۆس دوو گه‌ڕ به‌ر له كۆتاییهاتنی سێریا ئه‌ی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌لێگریان له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه داوه، ئه‌لێگری دوای یارییه‌كه چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی سه‌یری ئه‌نجامداوه، كارگێڕی یانه‌كه‌ش به‌لایه‌نه‌وه‌په‌سه‌ند نه‌بووه بۆیه ئه‌م بڕیاره‌یانداوه.
باكگراوند: ئه‌لێگری ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له بردنه‌وه‌ی جامی ئیتاڵیا تۆماركردووه، 5 جار ئه‌م جامه‌ی بردووه‌ته‌وه، رۆژی دووشه‌ممه یۆڤانتۆس یارییه‌كی گرنگی له دژی كالیاری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌لێگری راهێنه‌رایه‌تی ئه‌م تیپه ناكات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.