چاڤی له راهێنه‌رایه‌تی به‌رشه‌لۆنه دوورده‌خرێته‌وه
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی چاڤی
ئاڤا سپۆرت
چاڤی هێرناندێز دوایی 10 رۆژ رێككه‌وتن بۆ مانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه، ئێستا ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره له ئارادایه و بڕیار له‌سه‌ر دوورخرانه‌وه‌ی دراوه.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌گوترێت: رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بڕیاریداوه له كۆتایی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای ئیسپانی چاڤی له یانه‌كه دووربخاته‌وه و راھێنه‌رێكی نوێ شوێنی بگرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌لمێریا چاڤی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی باسی خراپی دۆخی دارایی یانه‌كه‌ی كرد، كه له قه‌یرانێكی قووڵ دایه، ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی تووڕه‌كردووه، پێیوایه ئه‌و نهێنی یانه‌كه‌ی دركاندووه و كێشه‌ی بۆ یانه‌كه درووستكردووه بۆیه دووریده‌خاته‌وه.
باكگراوند: رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رشه‌لۆنه له گه‌ڕی 37 یارییه‌كانی لالیگای ئیسپانی ڕووبه‌ڕووی رایۆڤالیكانۆ ده‌بێته‌وه، به‌رشه‌لۆنه له ئیستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 79 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت و تاكه ئامانجی ئه‌وان به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می ئه‌م وه‌زره‌ی لالیگای ئیسپانییه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.