سێڵتیکس پێیەکی خستە نێو یاریی کۆتاییەوە

سێڵتیکس پێیەکی خستە نێو یاریی کۆتاییەوە

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان بۆستۆن سێڵتیکس و کلیڤلاند کاڤەلێرز

16 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

بۆستۆن سێڵتیکس توانی لە کلیڤلاند کاڤەلێرز بباتەوە، بەوەش یانەکە تەنیا یەک بردنەوەی دیکەی  پێویستە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی جەمسەری ڕۆژهەڵاتی ئێن بی ئەی.

 

وێنە گەورەکە: لە ئێن بی ئەی و لە یاری ژمارە پێنجی قۆناغی پێش کۆتایی جەمسەری ڕۆژهەڵات، یانەی بۆستۆن سێڵتیکس توانی چوارەم یاریی بە ئەنجامی 113-98 لە یانەی کلیڤلاند کاڤەلێرز بباتەوە، بەو بردنەوەیەش، سێڵتیکس تەنیا یەک بردنەوەیان پێویستە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی جەمسەرەکە. 

 

زانیاریی زیاتر: هەردوو یانە ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد و چارەکی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 28-28 کۆتایی هات، بەڵام لە چارەکی دووەمەوە سێڵتیکس توانی ئاستی خۆی نیشانبدات و ئەو چارەکەی بە ئەنجامی 30-24 یەکلاکردەوە، بۆستۆن سێڵتیکس، توانی چارەکەکانی سێیەم و چوارەمیش بە ئەنجامەکانی 27-26 و 28-20 یەکلابکاتەوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئێستادا لە کۆی پێنج یاریی نێوانیان، سێڵتیک خاوەنی چوار بردنەوەیە، بۆ ئەوەی بە فەرمیش بگات بە یاریی کۆتایی، تەنیا پێویستی بە برندەوەیەکی دیکەیە. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید