پالمێراس بردیەوە و یاریزانێکی گرنگی لەدەستدا

پالمێراس بردیەوە و یاریزانێکی گرنگی لەدەستدا

ئێندریک دوای ئەوەی دووچاری پێکان دەبێت

16 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

یانەی پالمێراسی بەڕازیلی، توانی بلیتی قۆناغی 16ی کۆپا لیبێرتادۆرێس بەدەستبێنێت و وەکو یەکەم یانەی بەڕازیلی سەرکەوت بۆ ئەو قۆناغە

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: یانەی پالمێراسی بەڕازیلی، لە نێو یاریگای خۆیدا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ئیندێپێدێنتێ دێل ڤالی بباتەوە، بەوەش یانە بەڕازیلییەکە لە پێشەنگی کۆمەڵەی شەشەم مایەوە.

 

بۆچی گرنگە: یارییەکە بۆ یانە بەڕازیلییەکە مایەی ئاهەنگگێڕان بوو، بەڵام لە یارییەکەدا هاندەرانی ڕیاڵ گورزێکیان بەرکەوت، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئێندیک، یاریزانی داهاتووی یانە شاهانەکەی ئیسپانیا، بە سەختی دووچاری پێکان هات و لە خولەکی 60 یاریگای بەجێهێشت.

 

لە لایەکی دیکەوە: پێکانەکەی ئێندریک لە کاتێکدایە کە یاریزانەکە هەفتەی ڕابردوو، بۆ بەشداری کردن لە کۆپا ئەمریکای ئەمساڵ بانگێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل کرا، کە بووە یەکێک لە لاوترین یاریزانەکان بانگێشتی ئەو پاڵەوانێتییە بکرێت. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید