فیفا بڕیارێکی مێژوویی دەدات

فیفا بڕیارێکی مێژوویی دەدات

باڵەخانەی سەرەکیی فیفا

1 کانوونی دووەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

فیفا لە لێواری بڕیارێکی مێژووییدایە و یەکێتییەکە لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتوێ کردنی پرسی ئەنجامدانی هەندێک یاری خولە ناوخۆکانی ئەوروپایە لە وڵاتانی جیهاندا. 

 

وێنە گەورەکە: فیفا پێی وایە لە ئەگەری ئەنجامدانی یارییە بەهێزەکانی پرێمەرلیگ و لالیگا لە ئەمریکا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئاسیایی، پارەیەکی یەکجار زۆر پەیدا دەبێت و دەتوانن بەو داهاتەش یەکێتییەکەیان بەرەوە پێشەوە ببەن

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئێستادا 15 گروپی میدیایی و بازرگانی پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوە بۆ ئەو پرسە دەکەن، کە ئەوانیش لە لایەن فیفاوە دەستبەکار بوون و داوایان لێکراوە باشترین بژارە هەڵبژێرن.

 

باکگراوند: پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاندووە، کە نیازی ئەوەیان هەیە چەندین یاریی گرنگ، لە نێوانیاندا یاریی کلاسیکۆ، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامبدرێت، لالیگا بە نیازە لە سەرەتاکانی ساڵی 2025ەوە ئەو کارە ئەنجامبدات، ئەوەش بە مەبەستی دەستەبەرکردنی داهاتێکی زۆرە بۆ خول و یانەکان.

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید