سێڵتیک بووە پاڵەوانی خولی نایابی سکۆتلەندی

سێڵتیک بووە پاڵەوانی خولی نایابی سکۆتلەندی

ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی یانەی سێڵتیک

16 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

یانەی سێڵتیک، لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام لە یانەی کیلمانرۆک بباتەوە، بەوەش یانەکە توانی 54ەمین نازناوی خولی نایابی سکۆتلەندی لە مێژوودا بەدەستبێنێت. 

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: سێڵتیک، لە سەرەتای یارییەکەوە دەستی بە هێرشبردن کرد و تەنیا لە گێمی یەکەمدا توانی سێ گۆڵ تۆماربکات، کە ئەوانیش لە خولەکەکانی 12،5 و 35 تۆمارکران، لە گێمی دووەمدا سێڵتیکس درێژەی بە یارییە هێرشبەرییەکەی دا و توانی لەو گێمەشدا دوو گۆڵی دیکە لەلایەن ماتیو ئۆرایڵی تۆماربکات. 

 

زانیاریی زیاتر: بەو بردنەوەیەش سێڵتیکس توانی بۆ جاری 54ەم نازناوی خولی نایابی سکۆتلەندی بەدەستبێنێت، لە ئێستادا تەنیا یەک نازناوی ماو بۆ ئەوەی بگاتەوە بە ڕەینجەرزی ڕکابەری، کە خاوەنی 55 نازناوە.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: شایەنی باسە یانەی سێلتیکس توانیویەتی بە تەواوی کۆنترۆڵی خولەکە بکات و لە ماوەی 13 وەرزی ڕابردوودا، 12 نازناوی بەدەستهێناوە. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید