هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەولێر، یاریگای ئۆلێمپیکۆی شاری ڕۆما دەبێتە مەیدانی یەکلاکەرەوەی پاڵەوانی ئیتاڵیا و لە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، یوڤێنتۆس و ئاتالانتا ڕووبەڕوو دەبنەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: یانەی یوڤێنتۆس گەیشتنی بە چامپیۆنزلگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر کردووە و ئێستا تەنیا هۆشی لای بردنەوەی جامی ئیتاڵیایە، کە دوایین جار لە ساڵی 2021 بەدەستی هێنا، خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا بە کۆی 14 نازناو خاوەنی زۆرترین نازناوی جامی ئیتاڵیایە و ئەمشەو بە دوای 15ەمین نازناویدا دەگەڕێت.
لە لایەکی دیکەوە: ئاتالانتا تەنیا یەک بردنەوەی دیکە لە سیریا ئەی دەیگەیەنێت بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام ئەمشەو یانەکەی شاری بێرگامۆ بە دوای نازناوێکدا دەگەڕێت، کە لە مێژوویدا یەکجار بەدەستیهێناوە، ئەویش 61 ساڵ لەمەوپێش بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یوڤێنتۆس لە دوایین شەش یارییدا هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و یانەکە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، ئەمشەو یوڤی پیویستی بەوەیە دڵی هاندەرانی بە نازناوەکان شاد بکاتەوە و بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.