هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مان یونایتد شوێنگره‌وه‌ی تین هاگی دیاریكردووه
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی راهێنه‌ر تین هاگ
ئاڤا سپۆرت
تۆماس فرانك راهێنه‌ری یانه‌ی برێنتفۆردی ئینگلیزی وه‌ك جێگره‌وه‌ی تین هاگی راهێنه‌ری مان یونایتد له لایه‌ن كارگێڕی شه‌یتانه سووره‌كانه‌وه دیاریكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌یان بكات.
ئه‌وه‌ی له باریه‌وه ده‌گوترێت: رۆژنامه‌ی تیلیگرامی ئینگلیزی رایگه‌یاندووه، كه تۆماس فران وه‌ك یه‌كه‌م راهێنه‌ر بۆ شوینگره‌وه‌ی تین هاگ، له لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی مان یونایتده‌وه دیاریكراوه، كه له قۆناغی داهاتووی یانه‌كه راهێنه‌رایه‌تی بكات.
ئه‌وه‌ی پێوسته بیزانیت: به‌رپرسانی مان یونایتد، به ئه‌نجام و شێوازی یاریكردنی ئه‌و راهێنه‌ره له یانه‌ی برێنتفۆرده‌وه سه‌رسامن، پلان و تاكتیكی یاریكردنی به گونجا و بۆ یانه‌كه‌ی خۆیان ده‌زانن، بۆیه بیر له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره ده‌كه‌نه‌وه.
زانیاریی زیاتر: مان یونایتد له‌م وه‌رزه به‌هۆی ئاست و ئه‌نجامی خراپ ده‌ناڵێنن، بۆیه له ئێستا بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌یانه‌وێت به‌جۆرێكی دیكه و باشتر، كه له‌گه‌ڵ خواستی هانده‌رانیان بگونجێت و بگه‌ڕێنه‌وه نێو ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كان.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.