هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نه‌ورۆز میوانداریی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌كات
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی یاریزانانی نه‌ورۆز و دهۆك
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی نه‌ورۆز، له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و له گه‌ڕی 29 یارییه‌كان، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌كات، یارییه‌كه له كاتژمێر(4:00)ـی عه‌سر ئه‌نجامده‌درێت، نه‌ورۆز ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌مه تا دۆڕانه‌كه‌ی گه‌ڕی ڕابردووی له‌بیر هانده‌رانی یانه‌كه‌ی بباته‌وه.
وێنه گه‌وره‌كه: نه‌ورۆز به راهێنه‌رایه‌تی نزار مه‌حروس، دوای 4 یاریی گه‌ڕی رابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی دهۆكییه‌كان تووشی شكستهات، به‌ڵام ئه‌م یارییه به‌ده‌ر‌فه‌تێكی گونجاو ده‌زانن تا له‌به‌رده‌م هانده‌رانی یانه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی نه‌ورۆز بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن.
باكگراوند: تیپه سوور پۆشه‌كه‌ی سلێمانی، دوای تێپه‌ڕبوونی 28 گه‌ڕی خوله‌كه خاوه‌نی 41 خاڵه و له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، 42 گۆڵیان تۆماركردووه و 31 گۆڵیان لێ تۆماركراوه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.