هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆك كلاسیكۆی له نه‌ورۆز برده‌وه
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی یاریزانانی دهۆك و نه‌ورۆز
ئاڤا سپۆرت
دهۆك كلاسیكۆی له نه‌ورۆز برده‌وه، له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، لگه‌ڕی 28 یارییه‌كاندا دهۆك میوانداریی یانه‌ی نه‌ورۆزی سلێمانی كرد، دهۆك یارییه‌كه‌ی له تیپی میوان برده‌وه و 3 خاڵی گرنگی له كاتێكی گونجاو‌دا به‌ده‌ستهێنا.
وێنه گه‌وره‌كه: له‌سه‌رتای یارییه‌كه هه‌ردوولا به تۆپی درێژ یارییان ده‌كرد، به تایه‌بتی له‌نزیك هڵی به‌رگری خۆیان تۆپه‌كانیان دوورده‌خسته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڵه‌نه‌بن، به‌ڵام یاریزانانی دهۆك به پشتبه‌ستن به هانده‌رانی نێو یاریگه ورده ورده كۆنتڕۆڵی یاریه‌كیان كرد، هێرشی مه‌ترسیداریان بۆ سه‌ر گۆڵی نه‌ورۆز ده‌برد، تا له خوله‌كی 35 یارییه‌كه هیران ئازاد خۆی له به‌رگریكارانی نه‌وۆز دزیه‌وه گۆڵی یه‌كه‌م وبردنه‌وه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
زانیاریی زیاتر: یانه‌ی دهۆك بۆ یازده‌یه‌مین یاریی تووشی شكست نه‌هات و دوای 3 یاریی به بردنه‌وه شادبوویه‌وه، كۆی خاڵه‌كانیشی گه‌یانده 44 خاڵ و له خانه‌ی شه‌شه‌می ریز‌به‌ندییه‌كه دێت، یانه‌ی نه‌ورۆزیش به 41 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌م دێن، یه‌كه‌م دۆڕانیشیان له‌گه‌ڵ نزار مه‌حروس تووشهات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.