هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مان سیتی ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام ده‌بێته‌وه
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی یاریزانانی مان سیتی
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی تۆتنهام له پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی، میوانداریی یانه‌ی مان سیتی ده‌كات، ئه‌م یارییه گرنگی بۆ یانه‌ی مان سیتی و بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وورزه‌ی پرێمه‌رلیگ هه‌یه.
وێنه گه‌وره‌كه: هیۆنگ سۆن سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی تۆتێنهام ده‌كات بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مان سیتی، به‌ڵام دۆخی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه له‌م وه‌رزه باش نییه و ئه‌نجامه‌كانیان خراپ بووه، بۆیه ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامێكی باش به‌سه‌ر مان سیتی تۆمار بكه‌ن و گه‌وره‌ی خۆیان نیشانی هه‌موان بده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: مان سیتی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه به راهینه‌رایه‌تی پێپ گواردیۆلا، پێویستیان به بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه هه‌یه، هه‌مووان بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه مان سیتی به‌ربژێرده‌كه‌ن، چونكه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و پر ئه‌ستێره‌ی هه‌یه، به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری 3 خاڵی یارییه‌كه‌ش نابن، چونكه به دۆڕانیان له‌م یارییه به ڕێژه‌یه‌كب زۆر نازناوه‌كه له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
زانیاریی زیاتر: تۆتێنهام دوای تێپه‌ڕبوونی 36 یاریی خاوه‌نی 63 خاڵن و له خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن، له به‌رامبه‌ردا مان سیتی 85 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.