هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ریاڵ مه‌درید ڕووبه‌ڕووی ئه‌لاڤێس ده‌بێته‌وه
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی پێكهاته‌ی ریاڵ مه‌درید
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی ریاڵ مه‌دردی ئیسپانی له گه‌ڕی 36 یارییه‌كانی لالیگادا میوانداریی یانه‌ی ئه‌لاڤێس ده‌كات، مێرێنگێ له‌كاتێكدا رووبه‌ڕووی میوانه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكردووه‌ته‌وه.
وێنه گه‌وره‌كه: ریاڵ مه‌درید به راهێنه‌رایه‌تی كارڵۆ ئه‌نچڵۆتی دوای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، ده‌یه‌وێت سه‌ركێشی به یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی تیپه‌كه‌ی نه‌كات و پشوو به به‌شێك له یاریزانه‌كان بدات، تا بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاماده‌بن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێت، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت، رێژه‌یه‌كی زۆر له یاریزانانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی مێرێنگێ بۆ ئه‌م یارییه پشووبن.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: ریاڵ مه‌درید له‌نێو یاریگه و هانده‌رانی ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له ئه‌لاڤێس ماڵئاوایی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكات و قه‌ڵغانی بردنه‌وه‌ی لالیگاش به‌رزبكه‌ونه‌وه، تیپه شاهانه‌ییه‌كه یارییه‌كه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌بینن.
زانیاریی زیاتر: یانه‌ی ئه‌لاڤێس خاوه‌نی 42 خاڵه و مانه‌وه‌ی خۆی له لالیگای ئیسپانی مسۆگه‌ر كردووه یانه‌كانی گرانادا و ئه‌لمیریاش به‌فه‌رمی ماڵئاوایان له خوله‌كه كردووه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.