یانه‌یه‌كی سعودی گرنگی به‌ تێرشتیگن ده‌دات

یانه‌یه‌كی سعودی گرنگی به‌ تێرشتیگن ده‌دات

وێنه‌ی گۆڵپارێز تێرشتیگن

14 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت


مارک ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی به‌رشه‌لۆنه‌، له‌ لایه‌ن ئیتحادی سعوودی گرنگی پێده‌درێت  و پێشبینی ده‌كرێت به‌منزیکانە، یانە سعودیەکە ئۆفەری فەرمی پێشکەش به‌و گۆڵپارێزە بکەن.


ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌گوترێت: رۆژنامه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مارک ئاندرێ تێرشتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا، بووەتە ئامانجی یانە سعودیه‌كه‌، بەڵام نزیکەکانی ئەو گۆڵپارێزە دەنگۆکانیان رەتده‌كرده‌وه‌، رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، بەرپرسانی یانە سعوودیەکە ئۆفەرەکەیان پێشکەش ئەو گۆڵپارێزە دەکەن.


زانیاریی زیاتر: تێر شتیگن لەوەتەی ساڵی 2014 لە ریزەکانی یانەی به‌رشه‌لۆنه‌ یاریی دەکات، لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 409 یاریکردووە و خاوەنی 171 کلین شیتە و 404 گۆڵیشی لێکراوە.