هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ده‌سته‌ی كاگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شایه‌وه
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی پێكهاته‌ی هه‌ولێر
ئاڤا سپۆرت
دەستەی كارگێری یانەی هەولێر دەستیانلەكاركێشایەوە، دەستەیەكی نوێ بۆ شوێنگرەوەیان بەشێوەیەكی كاتی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك ده‌ستنیشانكران.
وێنه گه‌وره‌كه: دوای كۆبوونەوەی بەرپرسانی شارەكە لەگەڵ دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بڕیاردرا دەستەی كارگێری ئێستای یانەی هەولێر دەستلەكاربكێشنەوە، بەشێوەیەكی كاتی بە سەرۆكایەتی موئەیەد مەغدید دەستەیەكی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی یانەی هەولێر پاڵێوراون.
لێدوانی فه‌رمی: موئەیەد مەغدید جێگری سەرۆكی لێژنەی ئۆڵمپی كوردستان به ئاڤا سپۆرتی راگه‌یاند"من وه‌ك سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی هه‌ولێر دیاریكراوم و بۆ داهاتوو سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌م".
زانیاریی زیاتر: سیروان تەها سەرۆكی لقی فیدراسیۆنی تێنسی كوردستان، لەگەڵ سرود غازی و نزار سلێوا و جێماو كاڕه‌ش، رێبوار جه‌باری، كاروان بارزانی، وەك ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر دیاریكراون.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.