هەڵبژاردەکان بۆتۆ
به‌رشلۆنه ڕووبه‌ڕووی ریاڵ سۆسیداد ده‌بێته‌وه
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی به‌رشلۆنه
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی به‌رشلۆنه له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی لالیگای ئیسپانی و له گه‌ڕی 35 خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد، ده‌كات، یارییه‌كه له كاتژمێر(10:00) شه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وێنه گه‌وره‌كه: یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رهێنه‌رایه‌تی چاڤی، دوای له‌ده‌ستدانی نازناوی لالیگای ئه‌م وه‌زره ئێستا هه‌وڵی گه‌یشتن به پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگا ده‌ده‌ن، بۆبه‌ده‌ستهێنای ئه‌م ئامانجه‌ش ركابه‌ری له‌گه‌ڵ یانه‌ی جیرۆنا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی پێوسته بیزانیت: یانه‌ی به‌رشلۆنه، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له كۆتایی وه‌رز نه‌توانن له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه بێن، كه پێشووتر به‌رپرسانی ئه‌م یانه‌یه ئه‌مه‌یان به شكستێكی گه‌وره هه‌ژماركردووه، چونكه پێیانوایه له جامی سووپه‌ری وه‌رزی داهاتووی ئیسپانیا بێبه‌ش ده‌بن، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر مانه‌وه و رۆیشتنی یاریزانه‌كانیش ده‌بێت.
زانیاریی زیاتر: یانه‌ی به‌رشلۆنه، به كۆكردنه‌وه‌ی 73 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، یانه‌ی ریاڵ سۆدیدای ركابه‌ری ئه‌مڕۆی به‌رشلۆنه 54 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی حه‌وته‌م دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.