هەڵبژاردەکان بۆتۆ
لیڤه‌ركوزن ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد
شەیری بکە لە:

لیڤه‌ركوزن
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن له گه‌ڕی 33 یارییه‌كانی بۆندسلیگای ئه‌ڵمانی، بووه میوانی یانه‌ی بوخوم، لیڤه‌ركوزن كه وه‌رزێكی نایاب به‌ڕێده‌كات به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌ی كردبوو، به تایبه‌تیش دوای ده‌كردنی فلێكس باسلاك، له یانه‌ی بوخوم به كارتی سووره‌وه، ئه‌ركی لیڤه‌ركوزنی ئاسنانتر كرد.
چیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه: له خوله‌كی 42 پاتریك چیك گۆڵی یه‌كه‌می لێڤه‌ركوزنی تۆماركرد، 5 خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه، به‌هۆی باش ده‌ركه‌وتنی یاریزانی لیڤه‌ر كوزن و كۆنتڕۆڵیكردنی یارییه‌كه گۆڵی دووه‌میان له رێگه‌ی یاریزان ڤیكتۆر بۆنگاسه‌وه تۆماركرد.
ئه‌وه‌ی پێسویسته بیزانیت: سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بوخوم له نیوه‌ی دووه‌م بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه بێسوود بوو، تا له خوله‌كی 76 ، ئه‌مین عه‌دلی گۆڵی سێیه‌می لیڤه‌ركوزنی تۆماركرد و ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، هێنده‌ی نه‌برد ستانیچ له خوله‌كی 88 دا گۆڵی چواره‌می تیپه‌كه‌ی زیادكرد، له خوله‌كی سێیه‌می زیادكراوی یارییه‌كه‌شدا، گێرماڵدۆ گۆڵی پێنجه‌می بۆ پێكهاته‌كه‌ی ئه‌ڵۆنسۆ تۆماركرد.
باكگراوند: چابی ئه‌ڵۆنسۆ ژماره‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌ی له مێژووی تۆپی پێدا تۆماركرد، كه 50 یارییه هیچ دۆڕانێكی نییه، ئه‌م وه‌رزه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی یانه‌كه بۆندسلیگایان به‌ده‌ستهێنا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.