هەڵبژاردەکان بۆتۆ
به‌رشلۆنه به‌دوای یاریزانێكی ریاڵ سۆسیداده‌وه‌یه
شەیری بکە لە:

سۆسیداد
ئاڤا سپۆرت
چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌یه‌وێت، مارتین زوبێمێندی ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ سۆسیدادی ئیسپانیای بۆ بگوازنه‌وه.
وێنه گه‌وره‌كه: وه‌رزی رابردووش راهێنەرەکەی بلاوگرانا داوای ناوەڕاستکارە لاوەکەی ریاڵ سۆسیداد كردبوو، بەڵام بەهۆی کێشە داراییەکان کارگێری یانەکە نەیتوانیوە ئه‌و خواسته‌ی چاڤی بێنیته‌دی، له‌به‌ر ئەوەی یانەکەی هەرێمی ئەندەلوس داوای 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانەکە دەکات، ئه‌مه‌ش له توانای یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی پێوسته بیزانیت: جارێكی‌تر چاڤی هاوشێوەی وه‌رزی رابردوو، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، مارتین زوبێمێندی بۆ بگوازنەوە، بۆ ئه‌م كاره‌ش دێكۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزی یانه‌كه راسپێردراوه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه بكات.
زانیاریی زیاتر: راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد چه‌ند جارێكه، له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه له یانه‌كه‌ی به‌خێر وه‌ڵامده‌داته‌وه، رایده‌گه‌ینێت بۆ وه‌رزه‌كانی داهاتوو له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت، مارتین زوبێمێندی 25 ساڵان ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی، لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانێتیەکان بەشداری 45 یاریکردووە و خاوەنی 4 گۆڵ و 1 ئاسیستە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.