هەڵبژاردەکان بۆتۆ
"لیڤاندۆڤسكی له بهرشلۆنه دهمێنێتهوه"
شەیری بکە لە:

لیڤاندۆڤسكی
ئاڤا سپۆرت
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی و یانەی بهرشلۆنه داهاتووی یهكلابوویهوه، بەڵام بەرێوەبەری کارەکانی هاتهدهنگ و هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردهوه.
ئهوهی لهباریهوه دهگوترێت: زاهاي بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە گوتی:"بهرشلۆنه ئامادەنیە دەستبەرداری لیڤا بێت، ئەوانەی باس لەوە دەکەن کارگێری بهرشلۆنه لە هەوڵی ئەوەدایە دەستبەرداری رۆبێرت بێت و بە پارەکەی یاریزانی دیکە بگوازنەوە راست ناکەن و هیچ بنهمایهكی راستی نییه".
باكگراوند: رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هاوینی ساڵی 2022 بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەرشلۆنهوه کرد و هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت. لیڤا لەگەڵ یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بەشداری 91 یاریکردووە و خاوەنی 57 گۆڵ و 17 ئاسیستە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.