زاخۆ ڕووبه‌ڕووی كه‌رخ ده‌بێته‌وه‌

زاخۆ ڕووبه‌ڕووی كه‌رخ ده‌بێته‌وه‌

وێنه‌ی زاخۆ

13 ئایار
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت


یانه‌ی زاخۆ لە گەڕی بیست و هەشتی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق،  ئه‌مڕۆ دووشەممە کاتژمێر (٣:٤٥) عەسر، میوانداریی یانەی کەرخ دەکات.


وێنه‌ گه‌وره‌كه‌: یانەی زاخۆ بە راهێنەرایەتی تەڵال بلوشی قەتەڕی وەرزێکی جیاواز لە کۆکردنەوەی خاڵ بەڕێدەکات و لە خانەی چوارەمی ریزبەندییەکە دێت، بەڵام خواستی کوڕانی خابوور لەو پێگەیە زیاترە و دەیانەوێت دەستکەوتی زیاتر لەم وەرزەدا بەدەستبێنن.


ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیزانیت: تیپە سوور پۆشەکەی زاخۆ، خاوەن پێکهاتەیەکی بەهێزە، بەتایبەتی بوونی ئەمجەد عەتوانی یاریزانی ناوەڕاستی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، هێزێکی زیاتری بە تیپەکە بەخشیوە، له‌سه‌رتای وه‌رزه‌ تا ئیستا خاڵی بەهێزی زاخۆییەکان لە ناوەڕاست و بەرگری دایە، كه‌ ته‌نها 10 گۆڵێیان لێكراوه‌.


زانیاریی زیاتر: زاخۆ گەڕی ڕابردوو لەگەڵ ئەمانەی بەغدا بێگۆڵ بەرامبەربوون و نەیتوانی درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات، بەڵام ئه‌م یارییە بە دەرفەت دەزانێت تا هەنگاوێکی دیکە لە پێشەنگی ریزبەندی نزیکبێتەوە.