هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانه‌ی ئاكرێ خه‌ڵاتی دارایی پێنه‌درا
شەیری بکە لە:

ئاكرێ
ئاڤا سپۆرت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی ئاكرێی خه‌ڵات كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه توانی نازناوی خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2023-2024، بباته‌وه.
وێنه گه‌وره‌كه: یانه‌ی ئاكرێ دوای كێبڕكێیه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و شێروانه، له دوایین گه‌ڕی خولی نایابی كوردستان توانی له‌گه‌ڵ چوارقوڕنه به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ربێت و به‌جیاوازی خاڵێك پێش پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بكه‌وێت و نازناوه‌كه بباته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: دوای پاڵه‌وانبوونی یانه‌ی ئاكرێ رۆژی شه‌ممه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، له‌نێو شارۆچكه‌ی ئاكرێ و هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه خه‌ڵاتی ئه‌و یانه‌یه‌ی كرد، هانده‌رانیش ئاهه‌نگێڕانی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌یان گێڕا.
زانیاریی زیاتر: یانه‌ی ئاكرێ دوای پاڵه‌وانبوونیان ته‌نها قه‌ڵغانی خوله‌كه‌یان پێدرا، به‌ڵام هیچ خه‌ڵاتێكی داراییان له لایه‌ن فیدراسیۆنه‌وه پێنه‌به‌خشرا، به‌بیانووی نه‌بوونی پاره.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.