هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئه‌و هانده‌ره‌ی یانه‌كه‌ی گه‌یانده یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ
شەیری بکە لە:

راهێنه‌ری دۆرتمۆند
ئاڤا سپۆرت
ئیدین تێرزیچ، سه‌ركردایه‌تی یانه‌یه‌ك ده‌كات له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، كه گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپایه، به‌ڵام ئه‌و رۆژانێك وه‌ك هانده‌ر له یارییه‌كانی دۆرتمۆندی تیپه‌كه‌ی ئێستای ئاماده‌ده‌بوو.
چیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه: تێرزیچ، ساڵی 2013 له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا له شاری له‌نده‌ن، وه‌ك هانده‌ر ئاماده‌ی یاریی كۆتایی بوو، كاتێك به بایه‌رمیونشن دۆڕان، كه ئه‌و كات یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری برۆسیا دۆرتمۆندبوو، به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی 11ساڵ ئه‌و خه‌ونه‌ی تریزیچ بیری لێنه‌ده‌كردووه، ئێستا ڕاستییه و وه‌ك راهێنه‌ری زه‌رده‌واڵه‌كان له یاریی كۆتاییه.
ئه‌وه‌ی پێوسته بیزانیت: دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵانێك، كه هه‌رگیز رۆژانێك بیری له‌وه نه‌ده‌كردووه، وه‌ك راهێنه‌ری دۆرتمۆند بگاته یاریی كۆتایی و ڕووبه‌رووی ریاڵ مه‌درید ببێته‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌مه راسته‌قینه‌یه و ڕووده‌دات.
زانیاریی زیاتر: تێرزیچ 90 خوله‌كی له‌به‌رده‌مه تا مێژووێكی گه‌وره و باوه‌ڕپێنه‌كراو بۆ خۆی بنووسێته‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانێت له یاریی كۆتایی به‌سه‌ر ریاڵ مه‌دریدا سه‌ربكه‌وێت، بۆ جاری دووه‌م یانه‌كه‌ی بكاته براوه‌ی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.