هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ریاڵ مه‌درید ئاهه‌نگ بۆ بردنه‌وه‌ی لالیگا ده‌گێرێت
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی ئاهه‌نگێڕانی ریاڵ مه‌درید
ئاڤا سپۆرت
ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی توانی نازناوی ئه‌م وه‌روه‌ی 2023-2024 بۆ خۆی یه‌كلابكاته‌وه، جامه‌كه له چنگی ركابه‌ره كلاسیكیه‌كه‌ی، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یه ده‌ربنێت، چونكه وه‌رزی رابردوو ئه‌م نازناوه‌یان بردبووه‌وه.
وێنه گه‌وره‌كه: مێرێنگێ له گه‌ڕی سی و چواری لالیگا دوای بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی قادش و دۆڕانی به‌رشلۆنه به جیرۆنا به‌شێویه‌كی فه‌رمی نازناوه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: ریاڵ مه‌درید قه‌ڵغانی لالیگای ئیسپانی له دیوه داخراوه‌كانه به‌رزكرده‌وه و ئاهه‌نگی گێڕا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه ریاڵ مه‌درید ئاماده‌نه‌بوو، له یاریی گرانادا نازناوه‌كه وه‌ربگرێت و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێرێت.
زانیاریی زیاتر: یاریزانان له‌گه‌ڵ كارلۆ ئه‌نچلۆتی به پاسێكی كراوه له‌نێو شه‌قامه‌كانی مه‌درید له‌گه‌ڵ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌ستیان به ئاهه‌نگ گێڕان كرد، دواتر به‌ره‌و گۆڕه‌پانی سێبیلیس ڕۆیشتن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.