زاخۆ ڕووبه‌ڕووی كه‌رخ ده‌بێته‌وه‌

زاخۆ ڕووبه‌ڕووی كه‌رخ ده‌بێته‌وه‌

پێكهاته‌ی زاخۆ

12 ئایار
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت


لە گەڕی بیست و هەشتی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق،  سبه‌ی دووشەممە کاتژمێر (٣:٤٥) عەسر، زاخۆ میوانداریی یانەی کەرخ دەکات.


وێنه‌ گه‌وره‌كه‌: یانەی زاخۆ بە راهێنەرایەتی تەڵال بلوشی قەتەڕی وەرزێکی جیاواز لە کۆکردنەوەی خاڵ بەڕێدەکات و لە خانەی چوارەمی ریزبەندییەکە دێت، بەڵام خواستی کوڕانی خابوور لەو پێگەیە زیاترە و دەیانەوێت دەستکەوتی زیاتر لەم وەرزەدا بەدەستبێنن.


ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیزانێت: تیپە سوور پۆشەکەی زاخۆ، خاوەن پێکهاتەیەکی بەهێزە، بەتایبەتی بوونی ئەمجەد عەتوانی یاریزانی ناوەڕاستی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، هێزێکی زیاتری بە یانه‌كه‌ بەخشیوە، له‌سه‌رتای وه‌رزه‌وه‌‌ تا ئێستا خاڵی بەهێزی زاخۆییەکان لە ناوەڕاست و بەرگری دابووه‌، چونكه‌ ته‌نها 10 گۆڵی لێ تۆماركراوه‌.


زانیاریی زیاتر: زاخۆ گەڕی رابردوو لەگەڵ ئەمانەی بەغداد بێگۆڵ بەرامبەربوون و نەیتوانی درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات، بەڵام ئه‌م یارییە بە دەرفەت دەزانێت تا هەنگاوێکی دیکە لە پێشەنگی ریزبەندی نزیکبێتەوە.