هەڵبژاردەکان بۆتۆ
خۆسێلۆ ریاڵ مهدرید جێدێڵێت
شەیری بکە لە:

وێنهی خۆسێلۆ
ئاڤا سپۆرت
خۆسێلۆ هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید ئیسپانی، كۆتایی ئهم وهرزه یانه شاهانهكه جێدێڵێت، بەم دواییە بووەتە یەکێک لە یاریزانە خۆشەوسیتەکان بۆ هاندەرانی یانەکەی، بە هۆی تۆمار کردنی دوو گۆڵەکەی بەرامبەر بایرن میونشن و گەیاندنی یانەکەی بۆ كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
وێنه گهورهكه: یاریزانه تەمەن 34 ساڵانەکەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەکی کاتی لەو یانەیە یاریی دەکات، ئەو یاریزانە هاوینی رابردوو بەرامبەر 1.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە مێرێنگێوه کرد و کۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بۆیە دەبێت بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی ئیسپانیۆل.
ئهوهی لهبارهبهوه دهگوترێت: ئەو یاریزانە لە نوێترین دیمانەی لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکا لەبارەی داهاتووی خۆی، ئامادەنەبوو هیچ قسەیەک بکات و دەڵێت:" تەنها سەرنجی لەسەر یارییەکانی یانەکەیەتی و تاوەکو کۆتایی وەرز هیچ شتێک باس ناکات".
زانیاریی زیاتر: لەلایەکی دیکەوە ماوەیەکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە، خۆسێلۆ دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ریزەکانی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەراش لەسەر هێلە بۆ گواستنەوەی

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.