هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئمباپێ پاریسی جێهێشت
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی ئمباپێ
ئاڤا سپۆرت
كلیان ئمباپێی یاریزانی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند له كۆتایی وه‌رز و له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزاناندا له یانه فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌ڕوات، دواتر ڕوو له وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی یاریكردن ده‌كات، به‌ڵام یانه‌ی داهاتووی ئاشكرا نه‌كرد.
وێنه گه‌وره‌كه: گرێبه‌سته‌كه‌ی كلیان ئمباپێ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كۆتایی دێت، ئه‌و یاریزانه‌ش ئازاد ده‌بێت، ته‌نانه‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به خۆڕایی په‌یوه‌ندی به هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه بكات.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: رۆژی 12 ئه‌م مانگه پاریس سان جێرمان له لیگ وه‌نی فه‌ره‌نسی یاریی به‌رامبه‌ر تۆڵۆز ده‌كات، كلیان له‌گه‌ڵ ئۆڵتڕاسی هانده‌رانی یانه‌كه رێككه‌وتووه ئاهه‌نگێكی ماڵئاویی كردن بۆ ئه‌و یاریزانه رێككبخه‌ن، پاریس له خولی لیگ وه‌ن خاوه‌نی 70 خاڵه و له گه‌ڕی سی و یه‌كی خوله‌كه‌وه نازناوه‌كه‌ی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه.
باكگراوند: كلیان له دایك بووی ساڵی 1998ـه، به ڕه‌چه‌له‌ك كامیڕۆنییه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له 2018 نازناوی جامی جیهانی به‌ده‌ستھێنا، 7 جار نازناوی لیگ وه‌نی فه‌ره‌نسی بردووه‌ته‌وه، سێ جار جامی فه‌ره‌نسی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی هه‌یه، بۆیه رێگه‌یه‌كی دیكه بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه ده‌گرێته‌به‌ر.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.