هەڵبژاردەکان بۆتۆ
"دۆرتمۆند ده‌توانێت له ریاڵ مه‌درید بباته‌وه"
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی رڤاڵدۆ
ئاڤاسپۆرت
ریڤاڵدۆی به‌ڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه، به لێداونێكی ئاگرین له‌سه‌ر یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی 2023-2024، ترسی خستووه‌ته دڵی هانده‌رانی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانییه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌گوترێت: رۆژنامه‌ی ئاس بڵاویكردووته‌وه، له‌سه‌ر دیاریكردنی ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ریڤاڵدۆ ده‌ڵێت: "هه‌مووان مێرێنگێ بۆ بردنه‌وه‌ی جامه‌كه به‌ربژێرده‌كه‌ن، به‌ڵام من وای نابینم و پێموایه دۆرتمۆند توانای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لی هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید درووستكردووه".
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: ریڤاڵدۆ بۆ بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆری ئه‌م وه‌رزه، ناوی ڤینسیۆسی هاونیشتمانی ده‌هێنێت و پێیوایه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ باڵۆن دۆر به ڤینی بدرێت، چونكه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی نایابی بۆ یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه، ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له بردنه‌وه‌ی یارییه سه‌خته‌كان هه‌بووه، بۆیه شایسته‌ی ئه‌وه.
زانیاریی زیاتر: ریاڵ مه‌درید، تا ئێسته 16 جار گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ تا ئیستا 14 نازناویان بردووته‌وه، ئه‌مه جاری حه‌ڤده‌یه‌مینه ده‌گاته كۆتایی و چاویان له بردنه‌وه‌ی نازناوی پازده‌یه‌مینه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.