هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دێنڤەر نەگتس یاریی سێیەمی لە تیمبەروۆڵڤز بردەوە
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان تیمبەروۆڵڤز و دێنڤەر نەگتس
ئاڤا سپۆرت
یانەی دێنڤەر نەگتسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو، دوای دوو شکستی لەسەریەک توانی بە ئەنجامی 117-90 لە یانەی مینیسۆتا تیمبەروۆڵڤز بباتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ئێن بی ئەی و لە یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی جەمسەری ڕۆژئاوا، دێنڤەر نەگتس بووە میوانی یانەی مینیسۆتا تیمبەروۆڵڤز، هەر لە سەرەتای یارییەکەوە دێنڤەر کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و توانی سەرجەم چارەکەکانی یارییەکە لە تیمبەروۆڵڤزی میواندار بباتەوە.
زانیاریی زیاتر: نیکۆلا یۆکیچ، ئەستێرەی یانەی دێنڤەر نەگتس، بە باشترین یارییزانی یارییەکە دەستنیشانکرا و توانی 24 خاڵ و نۆ ئەسیست و 14 ڕیباوند تۆماربکات.
باکگراوند: لە قۆناغی پێش کۆتایی جەمسەرەکانی ئێن بی ئەی شەش یاریی لە نێوان یانە بەرکەوتووەکان ئەنجامدەدرێت، دواتریش بە گوێرەی ژمارەی بردنەوە و خاڵەکان یانەی براوە دەستنیشاندەکرێت، ئێستا هەردوو یانە سێ یارییان ئەنجامداوە و مینیسۆتا دوو بردنەوەی هەیە و دێنڤەریش یەکەم یاریی خۆی بردەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.