هەڵبژاردەکان بۆتۆ
كڵۆپ دڵخۆشم به سه‌ركه‌وتنی دۆرتمۆند
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی كڵۆپ
ئاڤا سپۆرت
یۆرگن كڵۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، به‌ر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له یارییه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه له گه‌ڕی سی و حه‌فتی پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر ئه‌ستۆن ڤیلا ، ئاڵای سپی هه‌ڵكرد و به‌ته‌واوه‌تی له بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ بێهیوای خۆی راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ده‌گوترێت: یۆرگن كڵۆپ راهێنەری لیڤەرپوول لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند و گوتی:"هەموو شتێك كۆتایی هاتووه ئەوان ناتوانن ببنه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ، ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن بیبه‌ینه‌وه نه‌خێر به‌هۆی ئه‌وه‌یه ئه‌وان له ركابه‌ری ده‌رچوونه و له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه دوورن".
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: یانه‌ی مان سیتی له پرێمه‌رلیگ 3 یاریی ماوه، ئه‌رسناڵیش 2 یاریی ماوه، ده‌بێته ئه‌م دوو یانه‌یه تووشی شكستبێن، ئینجا لیڤه‌رپوول سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بباته‌وه ده‌بێته پاڵه‌وان.
زانیاریی زیاتر: كڵۆپ كە ئەم وەرزە دوایین وەرزیەتی لەگەڵ لیڤەرپوول دڵخۆشی خۆی بە گەیشتنی دۆرتمۆند بۆ یاریی كۆتایی دەردەبڕێت و پێوایه، گه‌یشتنیان به یاریی كۆتایی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و یانه‌یه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.