مەیامی بە دوای سێ خاڵی دیکە دەگەڕێت

مەیامی بە دوای سێ خاڵی دیکە دەگەڕێت

لیۆنێل مێسی دوای تۆمارکردنی گۆڵ

11 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

لیۆنێل مێسی و هاوڕێکانی دەچنە کەنەدا و لە نێو یاریگای ساپوتۆ ، ڕووبەڕووی یانەی مۆنتریال دەبنەوە

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئینتەر مەیامی لە دوایین چوار یارییدا، جگە لە بردنەوە تامی هیچی دیکەی نەکردووە و توانیویەتی لەو چوار یارییەدا 16 گۆڵ تۆماربکات، یانەکە بە سەرکردایەتی لیۆ مێسی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی جەمسەری ڕۆژهەڵاتە و توانیویەتی 24 خاڵ کۆبکاتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: ئەرکی مەیامی تا ڕادەیەک ئاسان دەبێت، چونکە ڕووبەڕووی یانەیەک دەبێتەوە کە لە دوایین چواریاریی ڕابردوودا تامی هیچ بردنەوەیەکی نەکردووە و خاوەنی سێ یەکسانبوون و شکستێکە، یانەکەی ڕۆژهەڵاتی کەنەدا لەم وەرزەدا ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکات و لە پلەی 11ەمی ڕیزبەندی خولی ئەمریکییە. 

 

باکگراوند: ئینتەر مەیامی لە ساڵی 2018 دامەزراوە و تاوەکو ئێستا نازناوی خولی ئەمریکی بەدەست نەهێناوە، یانەکە ئەمساڵ پلەی یەکەمی جەمسەرەکەیەتی و دەیەوێت بۆ یەکەمجار ببێت بە پاڵەوانی ئێم ئێڵ ئێس.

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید