هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بەرازیل ناوی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ کۆپا ئەمریکا ئاشكراکرد
شەیری بکە لە:

یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی بەڕازیل ناوی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ کۆپا ئەمریکا بڵاوکردەوە و تیایدا چەند یاریزانێکی گرنگ ناویان نەهاتووە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو هەڵبژاردیە بەرازیل ناو یاریزانە بانگێشتراوەکانی بڵاوکردەوە و تیایدا ناوی هەریەک لە یاریزانان، کاسیمیرۆ، نەیمار، ئەنتۆنی، گابریێل جیسۆس و ڕیچارلیسۆنی تیادا نییە، ئەوەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لە نێو میدیاکانی جیهاندا درووست کردووە.
زانیاریی زیاتر: دۆریڤال جینیۆر، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، بڕیاریدا ئێندریک، یاریزانی داهاتووی ڕیاڵ مەدرید بانگێشت بکات، کە تەمەنی یاریزانەکە تەنیا 17 ساڵە و بەوەش دەبێتە یەکێک لە لاوترین یاریزانەکان لە کۆپا ئەمریکادا بەشداری بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدیاکانی بەرازیل ئاماژەیان بەوەداوە، بانگێشت نەکردنی نەیمار و ڕیچارلیسۆن بەهۆی پێکانەوە بووە، بەڵام یاریزانە بانگێشت نەکراوەکانی دیکە بەهۆی دابەزینی ئاستییانەوە بووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.